AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٧ ١٧:٣٧

ڕاپۆرتی مێهر؛

سەفەری پارێزگاری کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان/ پێوەندییەکان تۆکمە دەکرێنەوە

سەفەری پارێزگاری کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان/ پێوەندییەکان تۆکمە دەکرێنەوە

پارێزگاری کرماشان لەسەر بانگهشێتی پارێزگاری هەولێر و بۆ بەشداری لە دووهەمین کۆبوونەوەی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێم، لە سنووری پەرویزخانەوە خۆی گەیاندە ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد تەیب سەحرایی بە سەرۆاکیەتی شاندێکی پارێزگایی چووە هەرێم و لەلایەن شێخ جەلال نووری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا.

سەحرایی لە کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر بابەتی ڕێگاوبان، کۆنترۆڵی قاچاخی سووتەمەنی، سەرمایەدانەری لە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین و کشتوکاڵ و بواری فەرهەنگی و گەشتیاری گفتوگۆی کرد.

چێ کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی هاوبەش لە قەسر شیرین و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان یەکێک لە سەرەکی ترین داواکاریەکانی شاندی کرماشانی لە هەرێم بوو.

News ID 50481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha